چمک، گەرمیان: کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی گەرمیان ماستەرنامەیەکی بەناونیشانی «نەو-وشەگەرایی لە ڕاگەیاندنی کوردییدا؛ ڕاگەیاندنی بینراو بەنموونە» پێشکەشکرا.
ئەو ماستەرنامەیە لەلایەن عەتا عەلی کاکە حەمە ئامادەکرابوو؛ رۆژی یەکشەممە (04ی ئەیلوولی 2022) لەبەردەم سەرپەرشتیار؛ پ.ی.د.تریفە عومەر و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ: پ.د.ئومێد بەرزان و پ.د.شاخەوان جەلال فەرەج و پ.د..شێرکۆ حەمەئەمین قادر بەرگریی لە ناوەڕۆکەکەی کرد.