برای بەڕێزم
دكتۆر شوان ئادەم ئەیڤەس
سڵاوت لێبێ
دەنگوباسی ئەوەم بیستوووە، كە دەیانەوێ بەربەست لە كاروباری ئەكادیمیتدا دابنێن.
من وەك ئەكادیمیكارێكی كورد، كە زیاد لە ٥٠ ساڵە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات خزمەتی كاری ئەكادیمی كوردی لە بواری پسپۆڕییەكەمدا دەكەم، ناڕەزایی خۆم بەرامبەر بەو سنووربۆدیاریكردنە دەردەبڕم، ئەو كارانەی ئێوە تا ئێستا لە بوارەكەتاندا بۆتان ناردووم شایەتحاڵی بەتوانایتانن. ھیوادارم دەنگی ناڕەزاییمان ھێند بڵند بێ، وا لە لێپرسراوان بكا، كە بە بڕیارەكەیاندا بچنەوە و ئەو بڕیارەیان ھەڵبوەشێننەوە. بیری ئازادی لە زانستدا نابێ سنووردار و بەربەست بكرێ!
ماف و ئازادی بیری ئەكادیمی بۆ داھێنەران، نابێ بە ھیچجۆرێك بەرتەسك بكرێتەوە، ئەگەر بەرتەسك كرایەوە، تاوانە، بەرامبەر بە خاوەنبیرانی ئازاد دەكرێ.
د. فەریاد فازیل
دامەزرێنەر و سەرۆكی ئینستیتووتی خوێندنی كوردی
بەرلین