یەكەم چاپكراوی رێكخراوی چمك كەوتەبازاڕەوە

رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی «چمک» یەکەمین چاپکراوی خۆی بەناوی «توێژینەوەی میدیایی» چاپ و بڵاوکردەوە.

بەرگی یەکەمی ئەم بەرھەمە نوێییە لە دە توێژینەوەی نوێی ئەکادیمی و میدیایی پێکهاتووە کە بە شێوەی تیۆری و پڕاکتیکی، لەلایەن توێژەرانی زانکۆکانەوە ئامادەکراون و لەدووتوێی ئەم کتێبەدا کۆکراونەتەوە. ناونیشانی هەندێ لەتوێژینەوەکانی ئەم بەرگە؛ بریتین لە مافی بەدەستھێنانی زانیاریی لەھەرێمی کوردستاندا، رۆڵی کامێرا لە فلمی دۆکۆمێنتارییدا، رۆڵی تەلەڤزیۆنە کوردییەکان لەپەرەپێدانی رێنووسی کوردیدا، رۆڵی ماسمیدیا لە بەرهەمهێنانی واتای کۆمەڵایەتیدا، رۆژنامەنووسی لۆکاڵی لە باشووری کوردستان، پێگەی ژن لە کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکاندا.

ئەم بەرھەمە لە کۆکردنەوەی؛ پ.ی.د.یەحیا عومەر رێشاوی و بڵاوکردنەوەی؛ ناوەندی سارا لەقاتی سێییەمی بازاڕی ئاوباریک لە نزیک مزگەوتی گەورەی سلێمانی. ھاوکات لە رۆژانی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لەسلێمانیی بەردەستدەکەوێت.

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟