پرۆگرامێكی تەلەڤزیۆنیی لەبارەی خاوەندارێتیی کەناڵەکانی راگەیاندن

چمک، سلێمانی: ھەموارکردنەوەی یاسای ژمارە 17ی حزبەکان لەھەرێمی کوردستاندا بەپێویست دەزانرێت؛ ئەویش بەئامانجی ھەڵسەنگاندنی خاوەندارێتیی کەناڵەکان لەرووی ژمارە و جۆرەکانی و ئاستی سنوردارکردنی سەرچاوەی داھات و مانەوەی میدیاکانی حزب و کارەکتەرەکانی. ئەو داخوازییەش لەمیانی پرۆگرامی «بێژا»ی کەناڵی ئاسامانیی «ئاریەن»دا ھات کە رۆژنامەوان نەجیبە مەحمود میوانداریی د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ سەرۆکی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی «چمک» کردبوو.
ناوبراو، بەپێویستییزانی ئەنجومەنێکی نیشتمانیی بۆ چاودێریی و رێکخستنی راگەیاندن و رۆژنامەگەریی لەھەرێمی کوردستاندا دابمەزرێت و سنورێک بۆ خاوەندارێتیی نادیاری میدیاکان دابنرێت. ھاوکات سەرۆکی رێکخراوی چمک؛ پێویستیی گەڵەڵەکردنی پرۆژەیاسایەک بۆ رێکخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دووپاتکردەوە.
بۆ بینینی تەواوی پرۆگرامەکە و وردەکاریی بۆچوونەکان، دەتوانن کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکەن:

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟