خولێكی تایبەت بە كاری تەلەڤزیۆن

چمك، سلێمانی: رێكخراوی مه‌شق بۆ گه‌شه‌پێدانی دیموكراسيی و میدیا، به‌ گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت:‌ شه‌ممه‌ی داهاتوو (28/7/2018)، خولێكی تایبه‌ت به‌ “میدیاكاری ته‌له‌ڤزیۆنیی” ده‌كاته‌وه‌. له‌م خوله‌دا، زیاتر له‌ 30 كاتژمێر وانه‌ی تیۆریی و پراكتیكیی له‌لایه‌ن پسپۆڕانی بواری میدیا (ته‌له‌ڤزیۆن) ده‌وترێنه‌وه‌ و وانه‌كان سودبه‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی ببیته‌ میدیاكارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیی.

خوله‌كه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ له‌خۆده‌گرێت: هه‌واڵ، راپۆرته‌هه‌واڵ، چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌ڤزیۆنیی، هونه‌ری فۆتۆ، هونه‌ری كامێرای ته‌له‌ڤزیۆنیی و ئێتیك و یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی. هه‌ركه‌سێك ئاره‌زومه‌ندی به‌شداریكردنه‌ له‌م خوله‌دا، ده‌توانێت له‌رێی ئه‌م ژماره‌ مۆبایلانه‌وه‌، ناوی خۆی تۆماربكات:

ئاسیا سێڵ: 07701591621
كۆره‌ك تێلیكۆم: 07515013051

تێبینیی:

1- خوله‌كه‌ بێ‌ به‌رانبه‌ره‌ (واتا به‌خۆڕاییه‌).

2- ئه‌وانه‌ی ئاره‌زومه‌ندن بۆ به‌شداریكردن له‌م خوله‌دا، ده‌بێت ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 – 35 ساڵ بێت.

3- ناونوسین له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه ده‌ستپێده‌كات و‌ تاكو رۆژی هەینی (27/7/2018) به‌رده‌وامده‌بێت.

4- كاته‌كانی وانه‌وتنه‌وه‌: رۆژانه‌ له‌ سه‌عات 3:30 – 6:30ی ئێواره‌یه‌ و رۆژانی هه‌ینیی پشووه‌.

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟