دوو توێژەری كورد پرۆژەی توێژینەوەی میدیا و تەكنۆلۆژیا رادەگەیەننن

د.شوان ئادەم ئەیڤەس لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و د.كارزان وەكیل لە زانكۆی هەڵەبجە پرۆژەیەك بۆ نووسینی زنجیرە توێژینەوەیەك لەبارەی رۆڵی تەكنۆلۆژیا لە میدیادا رادەگەیەنن.
ئەو دوو توێژەرە بەئامانجی برەودان بە کولتوری توێژینەوەی فرەپسپۆڕیی و بەھەماھەنگیی #رێکخراوی_چمک و #تۆڕی_ئەکادیمیی_کوردی؛ پرۆژەی نووسینی زنجیرە توێژینەوەیەکی زانستیی لەسەر رۆڵ و کاریگەرییەکانی تەکنۆلۆژیا لە میدیا دا رادەگەیەنن. لەپێناو باشتر و زووتر بەدیھێنانی ئەو ئامانجەشدا؛ پێویستيان بە ھاوکاریی و بەشدارییکردنی کردەکی توێژەرانی دیکە بەگشتیی و دەرچووان و خوێندکارانی دوایین قۆناغی بەشە زانستییەکانی کۆمپیوتەر، راگەیاندن، تەکنیکی میدیا و دیجیتاڵمیدیا لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستاندا بەتایبەت دەبێت. ئەوەیش بەمەبەستی کنە و پشکنین و کۆکردنەوەی زانیاریی راست و دروست و شیکردنەوەیان لەسەر یەکێک یان زیاتر لەم تەوەرانەی خوارەوە و دواتر ناونووسینیان لەسەر دەقی کۆتایی توێژینەوەکان:
1. بەکارھێنانی پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەر لە بەرھەمھێنانی میدیاییدا
2. بەکارھێنانی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت لە بەرھەمھێنانی میدیاییدا
3. بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بەرھەمھێنانی میدیاییدا
4. بەکارھێنانی ئەپڵیکەیشنەکانی مۆبایلی زیرەک لە بەرھەمھێنانی میدیاییدا
5. بەکارھێنانی تاقیگەی میدیایی لە بەرھەمھێنانی میدیاییدا
6. ئاسانکارییەکانی تەکنۆلۆژیا لە بەکارھێنانی پەیامی میدیاییدا
7. ئاسانکارییەکانی تەکنۆلۆژیای میدیایی لە دەستتێوەردانە نێو ژیانی تایبەتیی کەسەکاندا
8. ئاسانکارییەکانی پێواژۆی بۆڵۆنیا لە برەودان بە تەکنۆلۆژیای میدیایی و خوێندنی ئەلکترۆنییدا
9. ئاسانکارییەکانی تەکنۆلۆژیا لە خوێندن و پەروەردەی میدیاییدا
10. ئاسانکارییەکانی تەکنۆلۆژیای میدیایی لە دۆزینەوەی بازاڕی کار دا
جا ھەر کەسێک ئارەزووی خۆبەخشانە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیی ھەیە؛ دەتوانێت پەیوەندیی بەم ناونیشانانەی خوارەوە بکات:
د.شوان ئادەم ئەیڤەس
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
کۆلیژی تەکنیکی کارگێڕی
بەشی تەکنیکی میدیا
د.کارزان وەکیل
زانکۆی ھەڵەبجە
کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان
بەشی راگەیاندن

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟