تواناسازیی مێیینەو سنورداریی لە راگەیاندنی كوردییدا تاووتوێکرا

چمك، سلێمانی: لەژێر ئەم ناونیشانەی سەرەوەدا، رۆژی یەکشەممە «١٠ی ئاداری ٢٠١٩» رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی پانێڵێكی رەخنەیی بۆ چەند چالاکوان و راگەیاندنکارێکی مێیینە رێکخست لە هۆڵی لەتیف ھەڵمەت لە ناو كتێبخانەی گشتیی شاری سلێمانی.

لەتەوەری یەکەمدا کە لەکاژێر 10ی پێشنیوەڕۆ لەلایەن د.سارا موحسین پێشکەشکرا تیایدا باسی لە رۆڵی ژن لە راگەیاندنی کوردییدا کردو پاشتر رۆژنامەنووس هانا شوان تیشکیخستەسەر ئیستیغلالکردنی ژن لەدامەزراوە میدیاییەکاندا.

لە تەوەری دووەمدا، بەناز حەمەرەشید؛ مامۆستا لەزانکۆی سلێمانی ئاماژەی بەچەند لایەنێکی ئەدای رۆژنامەنووسی ژن لە دامەزراوە میدیاییەکاندا کردو بە دوایدا رۆژنامەنووس پەرێز سابیر ئاماژەی بە چەند رەھەندێکی نائامادەیی ژن لەدامەزراوە میدیاییەکاندا کرد.

ھەردوو تەوەری پانێڵەكە لەلایەن د.پاڤێ جەمیل بەڕێوەبراو بەشداران بەپرسیارەکانیان بابەتەکانیان دەوڵەمەند کرد.

فۆتۆ : فریشتـە مەحمود و ئارام حەمەعەلی

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟