بەرپرسیارێتییەکانی هەواڵی تاوان و دادگە لەدکتۆرانامەیەکدا تاووتوێکران

چمک، سلێمانی: «میدیای نوێ و بەرپرسیارێتیە ئێتیکی و یاساکانی لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی تاوان دا»؛ ناونیشانی تێزێکی دکتۆرایە پێشکەش بە بەشی راگەیاندن لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی کرا.

ئەو دکتۆرانامەیە لەلایەن کامیل عومەر سڵێمان ئامادەکرا؛ رۆژی دووشەممە (18ی ئاداری 2024) لەبەردەم سەرپەرشتیارەکانییدا: پ.د.سامان فەوزیی و پ.د.عومەر رەمەزان و ئەندامانی دیکەی لیژنەی گفتوگۆدا: پ.د.هێرش رەسول، پ.د.کەمال سەعدی، پ.ی.د.کارزان محەمەد، پ.ی.د.بەرهەم خالید و پ.ی.د.کاوە عیزەدین-دا بەرگریی لە ناوەڕۆکەکەی کرد. پاش زیاتر لە چوار کاتژمێر گفتووگۆی زانستیی و خستەڕووی سەرنج و تێبینی و پێشنیازەکان لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی لێژنەکەوە، «نامەکە بە کەمێک دەستکارییەوە پەسەندکرا.»

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟