لە ماستەرنامەیەکدا راگەیاندنی پەروەردەیی و مافەکانی منداڵانی باخچەکان تاووتوێکران

چمک، سلێمانی: «کاریگەریی بەکارهێنانی راگەیاندنی پەروەردەیی لەسەر ئاشناکردنی منداڵان بە مافەکانیان لە باخچەکانی شاری سلێمانی»؛ ناونیشانی ماستەرنامەیەکە پێشکەش بە بەشی باخچەی ساوایان لە کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی کرا.

ئەو ماستەرنامەیە لەلایەن خەندە‌ عەلی حەمەئەمین ئامادەکراوە؛ رۆژی شەممە (15ی نیسانی 2023) لەبەردەم سەرپەرشتیارانییدا؛ پ.د.سابیر به‌كر و پ.ی.د.یۆھسن عووسمان و ئەندامانی دیکەی لیژنەی گفتوگۆدا: پ.د.ھێرش رەسول، پ.ی.د.نیان نامق و پ.ی.د.عەبدولخالق ئیبراھیم بەرگریی لە ناوەڕۆکەکەی کرد. توێژەر؛ «دوای نزیکەی سێ سەعات گفتوگۆ و بەرگریی توێژەر و سەرپەرشتانی، نامەکە پەسەندکرا.»

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟