بەڕێوەبردنی ژووری ھەواڵی تەلەڤزیۆنە کوردییەکان لەماستەرنامەیەکدا تاووتوێکرا

چمک، سلێمانی: «ڕۆڵی تەكنەلۆجیای نوێ لە بەڕێوەبردنی ژوری هەواڵی كەناڵە كوردییەكان»دا؛ ناونیشانی ماستەرنامەیەکە پێشکەش بە بەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلیژی تەکنیکی کارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرا.

ئەو ماستەرنامەیە لەلایەن عوومەر کەریم شەریف ئامادەکراوە؛ رۆژی شەممە ( 25ی ئاداری 2023) لەبەردەم سەرپەرشتیارەکەیدیدا؛ پ.ی.د.شێركۆ جەبار محەمەد و ئەندامانی دیکەی لیژنەی گفتوگۆدا: پ.ی.د. ڕێبەر گۆران مستەفا، پ.ی.د.ئەحمەد حەمەغەریب عەبدوڵا و پ.ی.د. بەهات حەسیب عەلی بەرگریی لە ناوەڕۆکەکەی کرد و «پاش 3 كاتژمێر گفتوگۆ لەلایەن لیژنەوە دواجار نامەی ماستەرەكە پەسەندكرا.» See less

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟