رێکخراوی چمک و رێکخراوی CDO یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوانیان واژۆکرد

سەرلەئێوارەی رۆژی سێشەممە (16ی شوباتی2021)و لەبۆنەیەکی فەرمییدا ھەردوو رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) و رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت (CDO) یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوانیان واژۆکرد.

لەو بۆنەیەدا کە ھەریەک لە د.شوان ئادەم ئەیڤەس نوێنەرایەتیی #رێکخراوی_چمک و بەختیار ئەحمەد ساڵح نوێنەرایەتیی #رێکخراوی_CDO یان دەکرد دەقی بڕیارلێدراوی یاداشتنامەکەیان واژۆکرد؛ بەئامانجی کار و چالاکیی ھاوبەش و سەرپێخستنی پلان و پرۆژە و پرۆگرامی جێبایەخی ھەردوولا لەبواری گەشەپێدانی میدیایی و چاودێرییکردن و رێکخستنەوەی لەھەرێمی کوردستانی عێراقدا.

لەبەشێکی دیکەی ئەو بۆنە تایبەتییەدا؛ چوار کتێبی نوێی میدیایی #رێکخراوی_چمک بەئامادەبووان ناسێنران کە ئەوانیش بریتییبوون لە کتێبەکانی: توێژینەوەی میدیایی، ئیتیک لەرۆژنامەوانیی کوردییدا، مافی ژیانی تایبەت لەیاسا و ئیتیکی رۆژنامەگەرییدا، ئازادییەکانی دەربڕین و رۆژنامەگەریی لەھەرێمی کوردستاندا.

فۆتۆ:
ڤینۆس تۆفیق
ئارام حەمەعەلی

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟