چمک بەشداریی دیدارێکی تایبەت بە گوتاری رق و کینە لەمیدیای کوردییدا دەکات

نوێنەری رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی #چمک؛ د.شوان ئادەم ئەیڤەس بانگھێشتی «دیداری کەسایەتییە باڵا کاریگەرەکانی بواری میدیا» دەکرێت، بۆ تاووتوێکردنی ھۆکارەکانی تەشەنەسەندنی گوتاری رق و کینە لەمیدیای کوردییدا و ھەنگاوەکانی چارەسەرکردنی.
لەو دیدارەدا کە رۆژی چوارشەممە (11ی ئایاری 2022)؛ لەھۆڵێ ھۆتێل تایتانیک لەسلێمانی بەڕێوەچوو، پاش ساتێک وەستان بۆ گیانی رۆژنامەنوس شیرین ئەبو عاقلە کە لە فەلەستین لە کاتی روماڵی رۆژنامەوانیدا کوژرا، بەبەشداریی بەرپرسانی حکومی، نوێنەرانی پێکهاتەکان، رۆژنامەنوسان دیدارەکە بەڕێوەچوو. ئامانج لێی تاوتوێكردنی ڕەوشی كاری رۆژنامەگەریی و كاریگەریی میدیا بوو لەسەر پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی، ئاشتەوایی و قبوڵکردنی یەکدی لە هەرێمی کوردستان وعێراقدا.
ئەو دیدارە؛ بەشێکە لە پرۆژەیەکی هەمەلایەن کە لەلایەن رێکخراوی CDO ،METRO ، CDFJ بەهاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی نەتەوە یەکگرتوەکان UNDP و بە پشتیوانی حکومەتی ئەڵمانیا جێبەجێ ئەکرێت. راسپاردەکانی دیدارەکە لەپاڵ راسپاردەکانی ١١ مێزگردی دیکەدا دەبنە راپۆرتێکی گشتگیر سەبارەت بە رەوش و کاریگەریەکانی میدیا لەسەر رەوشی پێکەوەژیان لە عێراقدا..
وا بڕیارە لەچوارچێوەی پرۆژەکەدا؛ 12 دیداری ھاوشێوە رێکبخرێن و دواتر ناوەڕۆکی دیدارەکان ببنە مادەی خامی راپۆرتێکی پڕزانیاریی شیکاریی لەبارەی میدیا و رۆڵی لەبەرھەمھێنان و پەخشکردنی گوتاری رق و کینەدا و ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندییدارەکان بکرێت.
ئەمرۆ پاش ساتێک وەستان بۆ گیانی رۆژنامەنوس “شیرین ئەبو عاقلە” کە ئەمڕۆ لە فەلەستین لە کاتی روماڵی رۆژنامەوانیدا کوژرا، مێزگردی باڵای ئەکادیمیانی بواری راگەیاندن، بەرپرسانی حکومی، نوێنەرانی پێکهاتەکان، رۆژنامەنوسان بەڕێوەچوو. ئامانج لەم مێزگردە تاوتوێكردنی ڕەوشی كاری رۆژنامەگەری و كاریگەری میدیا بوو لەسەر پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی، ئاشتەوایی و قبوڵکردنی یەکدی لە هەرێمی کوردستان وعێراقدا. ئەم چالاکیە بەشێکە لە پرۆژەیەکی هەمەلایەن کە لەلایەن رێکخراوی CDO ،METRO ، CDFJبە هاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی نەتەوە یەکگرتوەکان UNDP و بە پشتیوانی حکومەتی ئەڵمانیا جێبەجێ ئەکرێت. راسپاردەکانی ئەمرۆ لەپاڵ راسپاردەکانی ١١ مێزگردی دیکەدا دەبنە راپۆرتێکی گشتگیر سەبارەت بە رەوش و کاریگەریەکانی میدیا لەسەر رەوشی پێکەوەژیان لە عێراقدا.
وێنە: ئارمان شوان

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟