دکتۆرانامەیەک لەبارەی توندووتیژی سیاسیی لەرۆژنامەگەریی کوردییدا

چمک، سلێمانی: «جێکەوتە کۆمەڵایەتییەکانی توندووتیژی سیاسیی لە رۆژنامەگەریی کوردییدا» ناونیشانی تێزێکی دکتۆرایە کە پێشکەش بە بەشی راگەیاندن لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی کرا.
ئەو دکتۆرانامەیە کەلەلایەن بەھرۆز عەلی رەسول ئامادەکراوە؛ رۆژی پێنجشەممە (25ی ئابی 2022) لە ھۆڵی بابان لەبەردەم سەرپەرشتیار؛ پ.ی.د.عومەر رەمەزان و پ.ی.د.فواد عەلی، پ.ی.د.یەحیا عومەر، پ.ی.د.پاڤێ جەمیل، پ.ی.د.عەبدولخالق ئیبراھیم و پ.ی.د.ئاراز رەمەزان؛ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی گفتووگۆدا بەرگریی لە ناوەڕۆکەکەی کرد.

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟