رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی تاووتوێی پلان و پرۆژەکانی کرد

چمك، سلێمانی: دەستەی بەڕێوەبردنی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی “چمک” کۆبوونەوەی خولیی خۆی کرد و تیایدا چەند بڕیارێکی لەبارەی پلان و پرۆژەکانی داھاتووی دەرکرد.

بەئامادەبوونی ھەریەک لە د.پاڤێ جەمیل، د.کامەران قادر، د.شوان ئادەم ئەیڤەس ‌و توانا عەلی پێشنیوەڕۆی سێشەممە (٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨)، ھەشتھەمین کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبردنی رێکخراوی چمک لە کتێبخانەی جەمال عیرفان لە سلێمانی بەڕێوەچوو. پاش خستنەڕووی دوایین گەشەسەندنەکانی رێکخراو، ھەریەک لەئامادەبووان گفتوگۆیان لەسەر چەند بابەتێکی ھەنوکەیی کردو پاشتر بەکۆی دەنگی ئامادەبووان گەیشتنە چەند بڕیارێک لەوانە:

١. ھۆبەکانی راپرسی، توێژینەوە، چاودێرییکردن، بەدواداچوون، بەرھەمھێنان کاراکران و ھەریەک لە د.پاڤێ جەمیل وەک بەرپرسی ھۆبەی توێژینەوە و د.کامەران قادر وەک بەرپرسی ھۆبەی راپرسیی دەستنیشانکران.

٢. پرۆژەی چاپکردنی زنجیرە کتێبی پەروەردەیی رێکخراوی چمک لە بواری راگەیاندن و رۆژنامەوانییدا پەسەندکرا کە تائێَستا پێنج کتێب ئامادەن بۆ چاپ و پێویستە بەزوویی کار لەسەر دۆزینەوە و دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بکرێت بۆیان.

٣. درێژەدان بە کۆڕە رەخنەییەکان و کردنەوەی خول و وۆرکشۆپی رۆژنامەوانیی بەھەماھەنگیی لەگەڵ لایەنی داواکاردا.

٤. کارکردن لەسەر رێکخستنی چەند کۆڕ و پانێلێکی رەخنەیی لەگەڵ نێوەندە فەرمیی و ئەکادیمییەکاندا.

٥. دواخستنی پرۆسەی بڕیاردان لەسەر دابەشکردنەوەی ھەریەک لە رۆڵەکانی سەرۆکی رێکخراوی چمک، جێگری سەرۆک، بەرپرسی پرۆگرامەکان، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکان، بەرپرسی دارایی و ژمێریاری.

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟