وۆڕکشۆپى چاودێری ده‌زگا میدیاییه‌کان

لە کۆتایی وۆڕکشۆپەکەدا، بەشداربووان تێگەیشتنێکی باشتریان دەبێت لەسەر ڕووماڵکردنی میدیاکان و گرنگی ڕووماڵکردنی میدیا. ئەم ڕاهێنانە جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەو لێهاتووییەی کە بۆ ڕوماڵکردنی ڕۆژنامە کوردی و ئینگلیزی و عەرەبییەکان پێویستە.

ئامانجەکان

1- پێناسەکردن و ڕوونکردنەوەی ڕۆڵی میدیا و ڕووماڵکردنی میدیا.

2- خستنەڕووی شێوازی جیاوازی نووسینی ڕاپۆرت.

3- ڕوونکردنەوەی شێوازی هەڵبژاردنی بنەمای کارکردن و هەروەها پێشکەشکردنی پووختەیەکی بابەتەکان.

4- شێوازی جیاوازی ڕووماڵکردن: بابەتی ڕۆژانە، هەواڵی بە پەلە، کۆکردنەوەی بەشە گرنگەکانی بابەتێک، چیرۆک و لێکدانەوە.

5- خستنەڕووی ڕێنمایی بۆ گەڕانی تۆڕەکانی هەواڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی پێشکەوتوو.

 

بەشێکی ڕاهێنانەکە لە وۆرکشۆپێکی 3 ڕۆژی پێک دێت. بەشی دووەمی ڕاهێنانەکە زیاتر کردارییە و ئامانج لێی هەوڵدانە بۆ ئەوەی بەشداربووانی ڕاهێنانەکە ئەو زانیاری و توانایەی کە بەدەستیان هێناوە بیخەنە ڕوو. لە بەشەدا، ڕاهێنەرەکە کارەکانی بەشداربووان هەڵدەسەنگێنێت و ڕێنمایی زیاتریان پێدەدات لەسەر بابەتەکانیان. ڕاهێنەرەکە هەروەها لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن بۆ بنەماکانی کاری ڕووماڵکردن دەکات لەوانەش گرووپی ڕووماڵکردن و بەرهەمەکانیان.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینكەی خوارەوە بكەن:

http://www.mediaacademy-iraq.org/ku/2016/07/%DA%86%D8%A7%D9%88%D8%AF%DB%8E%D8%B1%DB%8C-%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%D8%B2%DA%AF%D8%A7-%D9%85%DB%8C%D8%AF%DB%8C%D8%A7%DB%8C%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%DA%A9%D8%A7%D9%86/