راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لەماستەرنامەیەکدا

چمک، سلێمانی:«رۆڵی راگەیاندنی پەڕلەمانی کوردستان لە بەشداری پێکردنی کەناڵە تەلەفزیۆنیە کوردیەکان لە ناساندنی یاساو بڕیارەکان»دا؛ ناونیشانی ماستەرنامەیەکە کە پێشکەش بە بەشی راگەیاندن لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی کرا.
ئەو ماستەرنامەیە کە لەلایەن سەلمە فاتیح ئامادەکراوە؛ رۆژی چوارشەممە (20ی تەمووزی 2022) لەهۆڵی بابان لە زانکۆی سلێمانی لەبەردەم سەرپەرشتیار پ.د.نەزاکەت حسێن و پ.ی.د.ھێمن مەجید سەرۆکی لیژنەی گفتوگۆو ئەندامانییدا: پ.ی.د.بەهات حەسیب قەرەداخیی و پ.ی.د.کاوە رەزا بەرگریی لە ناوەڕۆکەکەی کرد و دواتر پەسەندکرا.

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟