- ئامادەكردنی: دەرگاوان
رێناس عارف؛ بۆ یەكەمجار و لە ساڵی 1994دا بەشداریی یەکەمین پیشانگەی “کارتۆنی سیاسیی و رۆژنامەوانی» هاوبەشی لەهۆڵی سورکێو لە سلێمانی کردووە و ئێستا لە وڵاتی هۆڵەندا دەژی. ساڵی1999_2000 لە پەیمانگای خوێندنی پیشەیی لەشاری ئوترێخت-ی هۆڵەندا؛ بەشی مەڵتی میدیا و وێب دیزاین-ی خوێندووە. دواتر لە ساڵی 2008_ 2010دا؛ خوێندنی باڵای بەشی گرافیک-میدیای لە کۆلێژی فێرکاری مامۆستایان،لە ئەمستەردام تەواو کردووە. ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی هۆڵەندا و رێکخراوی کارتۆنیستانی هۆڵەندا (De Tulp) و پیشانگە کاریکاتێرییەکانە. دەرگاوان؛ لەم ژمارەیەدا بەشێك لە كاریكاتێرەكانی بڵاودەكاتەوە كە ئەگەرچی لەدەرەوەی كوردستان دەژی، بەڵام كارەكانی رەنگدانەوەی خەم و خۆزگە و خەوشییەكانی ناوخۆی كوردستانە.
* ئەم بابەتە لە “كاریكاتێر و تەزی میدیایی” یەكەم ژمارەی گۆڤاری دەرگاوان-دا چاپ و بڵاوكرایەوە.