دووەم ژمارەی دەرگاوان کەوتە بەر دیدەی خوێنەرانی

چمک، ھەرێمی کوردستان: لەبیرەوەری 124ساڵەی رۆژی رۆژنامەگەریی کوردییدا؛ دووەمیین ژمارەی #دەرگاوان وەک یەکەمیین گۆڤاری وەرزیی تایبەتمەند بە پەروەردەی میدیایی بە لۆگۆ و نەخشەسازییەکی نوێ و لەدوو توێی بەرگێکی سەرنجڕاکێش و ناوەڕۆکێکی دەوڵەمەندی 300 لاپەڕەیی و بە بەشداریی 26 ئەکادیمیی و پسپۆڕ و توێژەری میدیایی کەوتە بەردەست و دیدەی خوێنەران.

گۆڤاری دەرگاوان لەم ژمارە نوێیەییدا؛ دەرگای #خوێندن_و_پەروەردەی_میدیایی خستووەتەسەر پشت و چوار بابەتی گرنگی تایبەت بە «خوێندەواری میدیایی و ژینگەی فێرکردنی، میدیای پەروەردەیی و پەروەردەی میدیایی لەلای منداڵان، میدیای خوێندگەیی و خۆدەربڕینی فێرخوازان، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و نموونەیەک لە پەروەردی میدیایی» تیابڵاوکراوەتەوە. ھەروەھا دووەمیین دەرگای #رێنمایی_و_ھۆشیاری_میدیایی بۆ بابەتەکانی «پێگەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کاریگەرییان لەسەر ھۆشیاری سیاسیی لاوان، ورووژاندنی میدیایی و بەرپرسیاربوونی یاسایی لە تاوانی جینۆسایددا، ھۆشیاری یاسایی رۆژنامەنووس لە رووماڵکردنی ھەواڵەکانی دادگادا» تەرخانکراوە. ھاوکات سێییەم دەرگای تایبەت بە #تێز_و_توێژینەوەی_میدیایی بۆ ھەردوو بابەتی «میدیای کوردیی بە زمانی بیانی؛ ماستەر و دکتۆرای لەسەر دەخوێنرێت، پەیوەندییە گشتییەکان و ھونەری ئەتەکێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا» تەرخانکراوە.

دەرگای #دیدار_و_دیڤچوونی_میدیایی بۆ سێ بابەتی نوێ تەرخانکراوە؛ لەوانە: «د.ئەحمەدی ناتیقی؛ خاوەنی یەکەم گرتەی عومەری خاوەر چیرۆکی چرکاندنی وێنەکانی کیمیاییبارانکردنی ھەڵەبجە بۆ #دەرگاوان دەگێڕێتەوە، لە ئەسفەھان خوولی رۆژنامەوانیی بۆ رۆژنامەنووسانی سلێمانی رێکدەخرێت، جەنگی رووسیا_ئۆکراین لەنێوان پێوەرە پیشەییەکان و رێساکانی راگەیاندندا». ھەروەھا دەرگای #ھەڵبژاردە_و_ھەڵسەنگاندنی_میدیایی تەرخانکراوە بۆ چوار بابەتی گرنگ، لەوانە: «21ی نیسانی 1898؛ رۆژی دەرچوونی یەکەمیین رۆژنامەی کوردی، رۆژنامەنووس یان عەریزەنووس؛ رۆژنامەگەریی کوردیی و 124ساڵ سەرئێشەی ناپیشەییبوون، توندووتیژی دژ بە ژنان لەنێو راگەیاندنی کوردییدا، مامەڵە و رووماڵی میدیایی لەسەروەختی پەتای جیھانیی کۆرۆنادا». ھاوکات دەرگای #دۆز_و_دۆسییەی_میدیایی خراوەتە سەر پشت بۆ «دۆست و دوژمنانی میدیای نیشتمانیی لەھەرێمی کوردستاندا» و لەوبارەیەوە سێ تێڕوانینی جیاوازی سێ ئەکادیمیی بڵاوکراونەتەوە.

حەوتەمین دەرگای دووەمین ژمارەی گۆڤاری #دەرگاوان تەرخانکراوە بۆ #کاریکاتێر_و_تەنزی_میدیایی کە دووبابەتی بەناونیشانی: «تەنزنووسی کورد لەتەرازووی بنەما یاساییەکان و پێوەرەکانی رێسا پیشەییەکانی راگەیاندندا، ویلی لوومان: کاریکاتێری رۆژنامەوانیی زۆرجار ناوچەگەریی پێوە دیار دەبێت» تیابڵاوکراوەتەوە. ھەروەھا دەرگای #پرۆژە_و_چالاکیی_میدیایی ئەم ژمارەیەی دەرگاوان بۆ چالاکییەکانی چەند مانگی پێشووی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) تەرخانکراوە. دوایین دەرگاش کە بۆ #وشەدان_و_فەرهەنگی_میدیایی تەرخانکراوە؛ تایبەتە بە بەشی دووەمی «فەرھەنگۆکێکی ئینگلیزی_کوردیی تایبەت بە رۆژنامەنووسان».

#دەرگاوان؛ گۆڤارێکی وەرزیی تایبەتمەندە بە پەروەردەی میدیایی لەھەرێمی کوردستاندا، لەلایەن رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) خاوەندارێتیی دەکرێت و د.شوان ئادەم ئەیڤەس سەرنووسەریەتی. لەئێستەوە خوێنەران بەگشتیی و کتێبخانەکان و فێرخوازانی پەیمانگە و زانکۆکان ئاگادار دەکەینەوە کە پێشوەختە بە ژمارە ئاگادارمان بکەنەوە کە پێویستییان بە چەند نوسخە دەبێت، بۆ ئەوەی راستەوخۆ لە چاپخانەوە بۆ ناونیشانەکانیان بنێردرێت. نرخی ھەر نووسخەیەک: بە تاک 3000دینار و بە کۆ 2500دینار (بەمەرجێک لە 15نوسخە کەمتر نەبێت). بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندیی بە بەشی فرۆشتن_ەوە بکەن، لەرێی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە:

0770 236 8282

0750 194 6994

#بەشداربە_لەمانەوەو_بەردەوامیی_دەرگاوان

#بەکڕینی_یان_ناردنی_ریکلام_و_سپۆنسەرکردنی

May be an image of book

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟