دیجیتاڵمیدیای چمك؛ ماستەرنامەی ئەركان جەبار لەبارەی “رۆڵی رۆژنامەگەریی مۆبایل لەبەرهەمهێنانی هەواڵی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان لای میدیاكاران” بڵاودەكاتەوە كە توێژینەوەیەكی “وەسفیی بەراوردكارییە” و ساڵی 2021 وەك بەشێك لەپێداویستییەكالنی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە تەكنیكیی میدیادا پێشكەش بە ئەنجومەنی كۆلیژی تەكنیكی كارگێڕیی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كراوە.