دراما تورکییە دۆبلاژکراوەکان لە ماستەرنامەیەکدا تاووتوێکران

چمک، سلێمانی: «دراما تورکییە دۆبلاژکراوەکان و رەنگدانەوەیان لەسەر بەهای کۆمەڵایەتی گەنجان لەشاری سلێمانیدا» ناونیشانی ماستەرنامەیەکە پێشکەش بە بەشی راگەیاندن لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی کرا.

ھەژان ھێرش؛ ئامادەکاری ئەو ماستەرنامەیەیە کە رۆژی یەکشەممە (19ی حوزەیرانی 2022) لە هۆڵی بابان لە زانکۆی سلێمانی لەبەردەم لیژنەی گفتوگۆدا بەرگریی لە ناوەڕۆکەکەی کرد.

لێژنەی گفتوگۆی ئەو ماستەرنامەیە پێکھاتبوون لە پ.ی.د.ئیبراهیم سەعید؛ ئەندام و سەرپەرشتیار

پ.ی.د.سامان جەلال؛ سەرۆکی لێژنەی گفتوگۆ

پ.ی.د.شێرکۆ جەبار؛ ئەندامی لیژنەی گفتوگۆ

پ.ی.د.کاروان محەمەد؛ ئەندامی لێژنەی گفتوگۆ

لەوبارەوە؛ پ.ی.د.سامان جەلال رایگەیاند کە «بۆیەکەمجار ماستەرنامەیەک لەبواری دراما تورکییە دۆبلاژکراوەکان بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات.»

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟