ھەراسانکردنی ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا

چمک، سلێمانی: بەمیوانداریی سەرۆکی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردیی د.شوان ئادەم ئەیڤەس و توێژەری کۆمەڵایەتیی شیلان حەمەنوری؛ پرۆگرامێکی رادیۆیی تایبەت بە «ھەراسانکردنی ژنان لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا» پێشکەشکرا.

لەو پرۆگرامەدا کە پێشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە (04ی نیسانی 2021) بەشێوەی راستەوخۆ پێشکەشکرا؛ ئاماژە بە ھۆکار و شێوەکانی ھەراسانکردن وەک جۆرێکی توندوتیژی دەروونیی و کاریگەرییە کۆمەڵایەتیی و میدیاییەکانی لەسەر ھەراسانکراوان کرا. ھەروەک جەخت لەوەشکرایەوە کە ھەراسانکردن لە دەرەنجامی ھەستکردن بە کەمیی (شعور بالنقص) دروستدەبێت و زۆرجار بەمەبەست و بێمەبەست لەسۆنگەی پاڵنەری سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتیی و کولتورییەوە دەکرێت. ئەوە جگەلەوەی کە ھەراسانکردنی ژنان لەھەرێمی کوردستانی عێراق و بەدیارییکراوی لەرێی تۆڕەی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک_ەوە زۆرتر بەرنامەبۆداڕێژراوەو کەس و گروپ و حزب و دەزگای ھەواڵگریی دیاریکراو لەبەرامبەر ھاووڵاتیانی ئاسایی و کەسایەتییە گشتیی و ناسراوەکانی کۆمەڵگەدا ئەنجامی دەدەن؛ جا لەناوخۆی ھەرێمی کوردستان بێت یاخود لەدەرەوەی ھەرێمی کوردستان و بەپارە و پاوەر و پاڵپشتی دارایی بازرگان و بەرپرسانی ناوخۆیی.

بۆ بیستنی تەواوی پرۆگرامەکە؛ کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکە:

https://fb.watch/4Fpr0ovIOG/

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟