رووماڵی كاروباری توركیا لەرۆژنامەكانی هەرێمی كوردستاندا

چمك، هەرێمی كوردستان: رووماڵی كاروباری توركیا لەڕۆژنامەكانی هەرێمی كوردستاندا؛ توێژینەوەیەكی شیكارییە لە سەر ڕۆژنامەكانی “ڕووداو و ئاوێنە ” (1/6/2015 بۆ 1/6/2016)، ناونیشانی توێژینەوەیەكی پ.ی. د. یه‌حیا عومه‌ر رێشاوی-ە كە لە بەرگی پێنجەم، ژمارە 01ی ساڵی 2019ی مجلە جامعە التنمیە البشریە)دا بڵاوكراوەتەوە. هەروەك لە پوختەكەيدا هاتووە: “ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ناونیشانی – ڕووماڵی كاروباری توركیا له‌ رۆژنامه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا-‌ باس له‌ شێواز و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی میدیاییانه‌ی رۆژنامه‌كانی باشووری كوردستان  له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌ جۆراوجۆره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ كاروباری توركیا ده‌كات، له‌ رووی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هتد. توێژینه‌وه‌‌كه‌ پێكهاتووه‌ له دوو باسی تێوریی، كه‌ تێیدا چوارچێوه‌ی میتۆدیی توێژینه‌وه‌كه‌ و چه‌مكی رووماڵی رۆژنامه‌یی له‌ رووی زانستیه‌وه‌ خراوه‌ته‌ روو، هه‌روه‌ها باسێكی پراكتیكی به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ میتۆدی ناخشیكاریی بۆ مشته‌یه‌ك له‌ ژماره‌كانی ساڵێك له‌ هه‌ردوو رۆژنامه‌ی- رووداو و ئاوێنه‌-، كه‌ دوو رۆژنامه‌ی دیاری سه‌ر گۆره‌پانی میدیایی هه‌رێمی كوردستانن.”

بۆخوێندنەوەی ناوەڕۆكی توێژینەوەكە كرتە لەم بەستەرەی خوارەوە: بكە:

رووماڵی كاروباری توركیا لەرۆژنامەكانی هەرێمی كوردستاندا

 

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟