تەلەڤزیۆنی چمک «رۆژنامە لەسەردەمی ئینتەرنێتدا» بڵاودەکاتەوە

لەبیرەوەری ١٢٣ساڵەی رۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییدا؛ تەلەڤزیۆنی چمک فلمی دیکۆمێنتاریی «رۆژنامە لەسەردەمی ئینتەرنێتدا» بڵاودەکاتەوە.

ئەو فلمە دیکۆمێنتارییە بەشێکە لەپرۆژەی دەرچوونی ساڵی خوێندنی 2020-201ی چەند خوێندکارێکی قۆناغی دووەمی بەشی تەکنیکی میدیا لە پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی.

بەئامانجی ھاندانی زیاتری کار و بەرھەمەکانیان؛ تەلەڤزیۆنی چمک پڕۆژەی دەرچوونی ھاوبەشی خوێندکاران ئارمان، بڕیار، سۆکار و محەمەد بڵاودەکاتەوە کە لەلایەن م.دارکۆ لەتیف سەرپەرشتییکراوە.

لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە؛ دەتوانن ناوەڕۆکی فلمە دیکۆمێنتارییەکە ببینن:

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟