تاووتوێکردنی کارامەیی میدیاکاران و بەڕێوەبردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە‌ ماسته‌رنامەیەکدا

چمک، سلێمانی: «په‌یوه‌ندی نێوان كارامه‌یی میدیاكاران و به‌ڕێوه‌بردنی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان»؛ ناونیشانی ماستەرنامەیەکە پێشکەش بە بەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلیژی تەکنیکی کارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرا.

ئەو ماستەرنامەیە لەلایەن بڕوا عووسمان رەحمان ئامادەکرا؛ رۆژی دووشەممە لەبەردەم سەریەرشتیارەکەییدا؛ پ.ی.د.حەکیم عووسمان حەمید و ئەندامانی دیکەی لیژنەی گفتوگۆدا: پ.ی.د.یەحیا عوومەر ڕێشاوی، پ.ی.د.فوئاد عەلی ئەحمەد و پ.ی.د.عەبدولخالق ئیبراھیم مستەفا بەرگریی لە ناوەڕۆکەکەی کرد و «پاش 3 كاتژمێر گفتوگۆ لەلایەن لیژنەوە دواجار نامەی ماستەرەكە پەسەندكرا.» 

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟