«میدیای کوردیی کار لەسەر ئاساییکردنەوەی تاوانەکان دەکات»

چمک؛ سلێمانی: لەمیانی بەشدارییکردنی لەپرۆگرامێکی رادیۆییدا؛ سەرۆکی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردیی د.شوان ئادەم ئەیڤەس دووپاتییکردەوە کە پاشاگەردانیی ئێستای میدیای کوردیی پێویستیی بە چاودێرییکردنی ورد و سەرلەنوێ رێکخستنەوەی پیشەیی و یاسایی ھەیە.

لەو پرۆگرامە رادیۆییەدا کە سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە (02ی ئاداری 2021) بەشێوەیەکی راستەوخۆ لە #رادیۆی_سپێدە پەخشکرا. کاریگەرییە نەرێنییەکانی پەیامی میدیایی لەسەر کۆمەڵگەی کوردیی تاووتوێکرا و پاشتر ئاماژە بەچەند نموونەیەکی زەقی پاشاگەردانیی میدیا لەھەرێمی کوردستانی بندەستی عێراقدا کرا کە وایکردووە بە بەرچاوی دەستەڵاتەکانی یاسادانان، جێبەجێکردن و دادوەری؛ دەستەڵاتی چوارەم کە میدیا نوێنەرایەتیی دەکات کاری رۆژانەی ببێتە ھۆی سپیکردنەوەو ئاساییکردنەوەی سەرپێچیی و تاوانە کۆمەڵایەتی، سیاسیی و ئابورییەکان.

لەبەشێکی دیکەی پرۆگرامە رادیۆییەکەدا؛ د.شوان ئادەم ئەیڤەس ئاشکراییکرد کە لە وەرزی نوێی کارکردنی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک)دا پرۆژە و پلان و پرۆگرامی ئامادەکراویان بۆتۆمارکردن و راپۆرتکردنی ساڵانەی چاودێرییکردنی رەوشی راگەیاندن و رۆژنامەگەریی لەھەرێمی کوردستانی بندەستی عێراقدا ھەیە. ئەوەیش لەپێناو گەڕاندنەوەی ئاستێکی بەرزی بەرپرسیارێتیی پیشەیی و کورتکردنەوەی ھێز و ھەژموونی کەسانی نابەرپرسیار و ناپیشەیی لەئاڕاستەکردن و بەڕێوەبردنی میدیا و پەیامە جۆربەجۆرەکانی.

دەنگی ئێوە؛ پرۆگرامێکی رۆژانەی #رادیۆی_سپێدە یەو ھەر جارەو لەسەر تەوەرێکی دیارییکراو میوانداریی کەسانی پەیوەندییدار و شارەزا دەکات.

بۆ بیستنی تەواوی پرۆگرامەکە؛ کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکە:

https://www.facebook.com/499933630374453/posts/1342172752817199/?d=n

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟