بازاڕسازیی کۆمەڵایەتیی بۆ ناودارکردنی کارەکتەرە کوردییەکان لەدکتۆرانامەیەکدا تاووتوێکرا

چمک، هەولێر: «کاریگەری سۆشیال میدیا لە بەبازارکردنی کۆمەڵایەتی بۆ بەناودارکردنی کارئەکتەرە کوردییەکان»؛ ناونیشانی تێزێکی دکتۆرایە کە پێشکەش بە بەشی راگەیاندن لە کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین کرا.

ئەو دکتۆرانامەیە لەلایەن هەرمن شێرکۆ نەسرەدین ئامادەکراوە؛ رۆژی یەکشەممە (29ی تشرینی یەکەمی 2023) لەبەردەم سەرپەرشتیارەکەییدا: پ.ی.د.حەکیم عووسمان و ئەندامانی دیکەی لیژنەی گفتوگۆدا: پ.د.نەزاکەت حوسێن، پ.ی.د.رەزوان خدر، پ.ی.د.سامان جەلال، پ.ی.د.عەبدولخالق ئیبراهیم و پ.ی.د.بەرهەم خالد بەرگریی لە ناوەڕۆکەکەی کرد و پاش زیاتر لە چوار کاتژمێر گفتووگۆی زانستیی و خستەڕووی سەرنج و تێبینی و پێشنیازەکان لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی لێژنەکەوە، «تێزەکە بەسەرکەوتوویی پەسەندکرا.» See less

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟