چمك، هەرێمی كوردستان: بەرپرسێكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بێدەسەڵاتی سەندیكاكەیان رادەگەیەنێت لەئاست بەدواداچوونی كەیسی رۆژنامەنووسە تیرۆركراوەكاندا.
لەدوایین چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی ئەمەریكادا، كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان رایگەیاند كە هیچ ده‌زگایه‌ك و ڕۆژنامه‌وانێك نه‌هاتووه بەفەرمی سكاڵا تۆماربكات لەسەر رێگریكردنیان لە رووداوی ئاگركەوتنەوەی چەك و تەقەمەنی چەند هەفتەی رابردوو. به‌ڵام ئاشكرایكرد كە له‌گه‌ڵ داواكاری گشتیی ڕێككه‌وتوون لەسەر ئەوەی كه هه‌ركاتێك ڕۆژنامه‌وانێك پێشێلكاری به‌رامبه‌ر كرا ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ بچێته لای داواكاری گشتیی و ئه‌وان سكاڵایان لێوه‌ربگرن.
لە بەشێكی تری چاەپێكەوتنەكەدا، ناوبراو روونیكردەوە كە وه‌ك لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان له كه‌یسه ورده‌كانی وه‌ك لێدان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌لوپه‌لی ڕۆژنامه‌وانی و ده‌ستگیركردنی ڕۆژنامه‌واناندا توانیویانه كاربكه‌ن، “به‌ڵام له پێنج كه‌یسه گه‌وره‌كه‌ی تیرۆری سیاسی نه‌ك تیرۆری ڕۆژنامه‌وانان به كاوه گه‌رمیانی و شێخ ستاریشه‌وه نه‌مانتوانیوه هیچ بكه‌ین و له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نیه، ئێستا ئه‌و كه‌یسانه له‌ناو چه‌كمه‌جه‌كاندا داخراون كه‌س نازانێت چۆنه”.
دەتوانی لەم بەستەرەی خوارەوەی ماڵپەری چمك، بیسەری تەواوی چاوپێكەوتنەكە بیت:
https://www.dengiamerika.com/pp/4466141/ppt0.html