یەکەم گۆڤاری وەرزیی تایبەتمەند بە پەروەردەی میدیایی
دوابەدوای سەرپێخستنی زنجیرەی کتێبە چاپکراوەکانی؛ رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) بەئامانجی باش پەروەردەکردنی نەوەی نوێی میدیاوانان و پڕکردنەوەی بۆشاییەکی رۆژنامەوانیی بۆ یەکەمجار پرۆژەی چاپکردن و بڵاوکردنەوەی #دەرگاوان وەک گۆڤارێکی تایبەتمەندی پەروەردەی میدیایی بەم ناسنامەیەی خوارەوە کارا دەکات:
#دەرگاوان: گۆڤارێکی وەرزیی تایبەتمەندە بە پەروەردەی میدیایی
#خاوەنی_ئیمتیاز: رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک)
#سەرنووسەر: د.شوان ئادەم ئەیڤەس
بابەتەكانی دووەم ژمارەی دەرگاوان كە لە 21ی نيسانی دووەمی 2022دا چاپ و بڵاوكرایەوە
1. خوێندن و پەروەردەی میدیایی
- رۆژان سەیفوور ئەسكەندەر: خوێندەواری میدیایی و ژینگەی فێرکردنی
- شاهۆ خوارەحم كەریم: میدیای پەروەردەیی و پەروەردەی میدیایی لەلای منداڵان
- عاتكة الحفصان: میدیای خوێندگەیی و گرنگیی خۆدەربڕینی فێرخوازان
- ئەحمەد جەمال حەسەن: بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و نموونەیەکی پەروەردەی میدیایی
- 2. رێنمایی و ھۆشیاری میدیایی
- د.ئاريانا ئيبراهيم: پێگەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کاریگەرییان لەسەر ھۆشیاری سیاسیی لاوان
- هاوڕێ ئەحمەد: ورووژاندنی میدیایی و بەرپرسیاربوونی یاسایی لە تاوانی جینۆسایددا
- عەبدولقادر ساڵح عەبدول: ھۆشیاری یاسایی رۆژنامەنووس لە رووماڵکردنی ھەواڵەکانی دادگادا
3. تێز و توێژینەوەی میدیایی
- دەرگاوان: میدیای کوردیی بە زمانی بیانی؛ ماستەر و دکتۆرای لەسەر دەخوێنرێت
- د.دڵشاد مستەفا: بەسینەماکردنی جینۆساید: گەڕان بە شوێن فۆرمی سینەما و پەیوەندیی لەگەڵ دەنگە شاراوەکانی نێو جینۆسایدی کورد لەساڵی 1988دا
- ناسك سەعید: رۆڵی سۆشیال میدیا لەفێربوونی زمانی ئینگلیزیی وەک زمانێکی بیانی
- بەناز كوێستانی: پەیوەندییە گشتییەکان و ھونەری ئەتەکێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
4. دیدار و دیڤچوونی میدیایی
- زمناکۆ ئیسماعیل: د.ئەحمەدی ناتقی؛ خاوەنی یەکەم گرتەی عومەری خاوەر چیرۆکی چرکاندنی وێنەکانی کیمیاییبارانی ھەڵەبجە بۆ دەرگاوان دەگێڕێتەوە
- ئارام حەمەعەلی: لە ئەسفەھان خوولی رۆژنامەوانیی بۆ رۆژنامەنووسانی سلێمانی رێکدەخرێت
- موعتەز ئەلخەتیب: جەنگی رووسیا_ئۆکراین لەنێوان پێوەرە پیشەییەکان و رێساکانی راگەیاندن_دا
5. ھەڵبژاردە و ھەڵسەنگاندنی میدیایی
- د.کەیوان ئازاد ئەنوەر: 21ی نیسانی 1898؛ رۆژی دەرچوونی یەکەمیین رۆژنامەی کوردی
- د.شوان ئادەم ئەیڤەس: رۆژنامەنووس یان عەریزەنووس؛ رۆژنامەگەریی کوردیی و 124ساڵ سەرئێشەی ناپیشەییبوون!
- د.ژیا عەباس قادر: توندووتیژیی دژ بە ژنان لەنێو راگەیاندنی کوردییدا
- لەشکر حەمەساڵح: مامەڵە و رووماڵی میدیایی لەسەروەختی پەتای جیھانیی کۆرۆنادا
- دۆز و دۆسییەی میدیایی
- دەرگاوان: دۆست و دوژمنانی میدیای نیشتمانیی لە هەرێمی كوردستاندا
- د.حەبیب ئیبراھیم کەرکوکی: راگەیاندنی کوردیی و بەنیشتیمانییکردنی
- د.یەحیا عومەر رێشاوی: ئاستەنگەکانی بەردەم «بەنیشتیمانییبوونی مێدیا» لەھەرێمی کوردستاندا
- د.ئازاد حەمە: رەھەندی ئێتیکیی میدیای نیشتمانیی لەسەردەمی جیھانگیریی زانیارییدا
- کاریکاتێر و تەنزى میدیایی
- کامیل عومەر: تەنزنووسی کورد لەتەرازووی بنەما یاسایی و پێوەرەکانی رێسا پیشەییەکانی راگەیاندندا
- فرانك سپونسترا و ڤیم هایی: ویڵی لۆومان: کاریکاتێری رۆژنامەوانیی زۆرجار ناوچەرگەریی پێوەدیاردەبێت
- پرۆژە و چالاکیی میدیایی
- دەرگاوان: پرۆژەكانی رێکخراوی چاودێریی میدیای كوردی
- وشەدان و فەرهەنگی میدیایی
بابەتەكانی یەكەم ژمارەی دەرگاوان كە لە 21ی كانونی دووەمی 2022دا چاپ و بڵاوكرایەوە
سەرنووسەر: كاراكردنەوەی رۆڵی دەرگاوانى میدیایی لەسەردەمی بێدەرگاییدا!
1. خوێندن و پەروەردەی میدیایی
- د. حەبیب ئیبراهیم: پەروەردەی میدیایی و پێویستیی خوێندنی لەقوتابخانەکاندا
- چۆلی ئەسعەد: پرۆگرامی تەلەڤزیۆنيی و هەنگاوەكانی بەرهەمهێنانی
- د.پاڤێ جهمیل ئهحمهد: رۆژنامەگەریی بنكۆڵكاريی و ئامادەکردنی بهدواداچوونی رۆژنامهنووسی
- رێنمایی و ھۆشیاری میدیایی
- د.یەحیا عومەر رێشاوی: وێنەی سێڵفی؛ لەنێوان تەكنیكی وێنە و نەخۆشيی دەروونییدا
- د.سادق سەرگەتی: پێوەر و فاكتەرە كاریگەرەكانی دەرگاوانی میدیایی
- ئەركان جەبار: مامەڵەی توێژەری میدیایی و رێكار و هەڵە باوەكانی لەگەڵ توێژینەوەكانی پێشوودا
- تێز و توێژینەوەی میدیایی
- بەناز كوێستانی: بەهای هەواڵ لە رۆژنامەگەریی هاووڵاتی-دا
- دڵشاد مستەفا سلێمان: رۆڵی سكرینی تەلەڤزیۆنيی لە بڵاوكردنەوەی ڕیكلامی بازرگانیيدا؛ پارێزگای هەولێر وەك نموونە
4. مژار و مێزگردی میدیایی
- رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی (چمك): گرفت و گەشەی خوێندن و پەروەردەی ميديايى لەنێوەندە ئەكادیمییەكانی هەرێمی كوردستاندا
- دیدار و دیڤچوونی میدیایی
- عەبدول محەمەد: لە پێشلكاریی دژ بە رۆژنامەنووساندا؛ هەرێمی كوردستان لەپلەی دووەمدایە
- مەعاز فەرحان: دامەزراندنی دامەزراوەی میدیایی؛ لەنێوان پاشاگەردانیی و ئازادیی دەربڕین و رۆژنامەگەرییدا
- نیان ئەحمەد: رێکخستنەوەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لەهەرێمی کوردستاندا
- ھەڵبژاردە و ھەڵسەنگاندنی میدیایی
- ئەرسەلان رەحمان: تیرۆری فیکری؛ ئەو ژەهرەی میدیای كوردیی چاپ و پەخش و بڵاوی دەکاتەوە
- كامیل عومەر: بێلایەنی؛ پێوەرە ناواقیعییەكەی رێسا پیشەییەكانی راگەیاندن
7. راز و رێبەری میدیایی
- پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن (KIE): رێبەری رێگرتن لەهاندانی توندووتیژیی لەدەزگاكانی میدیای كوردییدا
- دۆز و دۆسییەی میدیایی
- دەرگاوان: یار و نەیاری پێشنیازە یاسای رێكخستنی میدیای ئەلكترۆنیی لەهەرێمی كوردستان-عێراقدا
- دانا دارا حسێن: سەرنجی یاسایی لەبارەی پێشنیازە یاسای ڕێكخستنی میدیای ئەلكترۆنی لە هەرێمی كوردستاندا
- پەیمان عێزەدین: خوێندنەوەیەک بۆ پێشنیازەیاسای رێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی لەهەرێمی کوردستان–عێراقدا
- د.شوان ئادەم ئەیڤەس: میدیای ئەلكترۆنیی كوردی؛ لەنێوان شێواوی پیشەیی و رێكخستنی یاساییدا
- كاروان ئەنوەر: چۆن یاسایهك بۆ میدیای ئهلكترۆنيی و سۆشیاڵ میدیا دابڕێژین؟
- دیاری محەمەد: كاتێكی نەگونجاو بۆ پرۆژەیەكی هەستیار
- خالد سلێمان: پرۆژە یاسایەک کە ئەبێ هەمومان ڕووبەڕووی ببینەوە
- کاریکاتێر و تەنزى میدیایی
- پرۆژە و چالاکیی میدیایی
11. چاپکراو و بەرھەمی میدیایی
12. وشەدان و فەرهەنگی میدیایی
دەرگاوان؛ بانگھێشتی پسپۆڕان و توێژەرانی میدیایی دەکات، بەرھەمەکانیان بۆ یەكێك لەم دەرگایانەی دەرگاوان بنێرن:
- خوێندن و پەروەردەی میدیایی
- رێنمایی و ھۆشیاری میدیایی
- تێز و توێژینەوەی میدیایی
- مژار و مێزگردی میدیایی
- دیدار و دیڤچوونی میدیایی
- ھەڵبژاردە و ھەڵسەنگاندنی میدیایی
- راز و رێبەری میدیایی
- دۆز و دۆسییەی میدیایی
- کاریکاتێر و تەنزى میدیایی
- پرۆژە و چالاکیی میدیایی
- چاپکراو و بەرھەمی میدیایی
- وشەدان و فەرهەنگی میدیایی
تێبینی: لە کاتی ناردنی بابەتەکاندا مەرجە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکرێت:
پێویستە ھەر نووسین و وەرگێڕانێک کە دەنێرێت؛ سەرچاوە و بەستەری دەقە سەرەکییەکەی لەگەڵدا بێت.
- پێویستە رەچاوی یەکێک لە تەوەرە راگەیاندراوەکانی گۆڤارەکە بکرێت و لەو چوارچێوەیەدا بنووسرێن یان لە زمانی سەرەکیی نووسینەکەوە کاری وەرگێڕانیان بۆ کرابێت.
- پێویستە هەر بابەتێك ناوی نووسەر و ئیمەیڵ و ژمارەی مۆبایلی لەسەربێت، تاكو لەكاتی پێویستدا بەخێراترین شێوە پەیوەندیی پێوەبكرێت.
- پێویستە بەرھەمەکان بەجۆرێک بن کە ببنە رێبەرێکی کردەیی بۆ تێگەیشتن و پێگەیشتنی فێرخوازان و نەوەی نوێی رۆژنامەوانان.
- پێویستە رەچاوی رێنووسی نوێی زمانى کوردیی و خاڵبەنديی بکرێت و پێش ناردنیان ھەڵەچنیی بابەتەکان کرابێت.
- پێویستە بەرھەمەکان لە 3000 وشە زیاتر نەبن؛ بە یونیكۆد و بە قەبارەی 16 بابەتەكان بنێرن: